وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵوەگەڕی هاتنەسەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئێراندا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ٤١ساڵە خەڵک دەچەوسێنێتەوە و خەڵکی ئێران شایانی ژیانێکی باشترن.
لە چەند پەیامی جیاجیادا ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاوی لە تویتێردا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئێراندا ڕایگەیاندوە کە کۆماری ئیسلامی ٤١ساڵە خەڵکی ئێرانی وەزاڵە هێناوە و ئێمە وەکوو حکوومەتی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ئازادی پشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکەین .
هەروەها لە لاپەڕەی فەرمیی تویتێری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا نووسراوە کە لە ماوەی ئەم ٤١ساڵەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەسەر وڵاتی ئێراندا ئەو ڕێژیمە تەنیا تێرۆر، سەرکوت، بارمتەگرتن، هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوکی، سازکردن و هەڵدانی مووشەک، گەندەڵی و هەژاری بۆ خەڵکی ئێران بە دیاری هێناوە و ٤١ ساڵ چەوساندنەوەی خەڵکی ئێران و تەنانەت مەترسییە بۆ دراوسێکانی و لە حاڵێکدا کە خەڵکی ئێران شیاوی داهاتوویەکی باشترن و ئەمریکاش پشتیوانی لەو خەڵکە دەکا.
لە پەیامێکی دیکەدا دەڵێ: “خەڵکی ئێران نابێ تەنانەت یەک ساڵی دیکە بچنە ژێرباری ئەو زوڵم و زۆرە و ئێمە بە هەموو توانامانەوە پشتیوانیانین و لەسەرکوتی خەڵکی ناڕازی نیگەرانین.