هەیئەتێکی کۆمیتەی فەرانسەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەیه‌کی دوکتور فوئاد حوسێن‌دا به‌شداری کرد که لە بنکەی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە پاریس گیرا.
رۆژی پێنجشەممە ١٠ی سێپتامبری ٢٠١٥ (بەرامبەر بە ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٤) نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە فەرانسە کۆبوونەوەیەکی بۆ دوکتور فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێک هێناو نوێنەرانی حیزب‌و رێکخراوە کوردستانییەکانی بۆ ئەم مەبەستە بانگهێشت کرد.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە فەرانسە یەکێک لەو لایەنانە بوو کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەکە بانگهێشت کرابوو، بۆ ئەم مەبەستەش هەئیەتێکی حیزب بە سەرپەرستیی کاک جەلیل گادانی، ئه‌ندامی راوێژکاری دەفتەری سیاسی‌و هاوڕێیەتیی مەسعوود رەواندوست ئەندامی رێبەری‌و ئارەش زەمانی بەرپرسی کۆمیتە بەشدارییان له‌و کۆبوونەوەیه‌دا کرد.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا دوکتور فویاد حوسێن باسی له بارودۆخ‌و دوایین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان‌و باسی ئه‌و قەیران و گرفتانە کرد کە لە چوار لایەنی سیاسی‌و نیزامی‌و مرۆڤی‌و داراییەوە تووشی هەرێمی کوردستان بۆتەوە. ئه‌و وێڕای ئاماژەیەکی خێرا بە هۆکارەکانی دروستبوونی هەر کام لەم قەیرانو گرفتانه، باسی لە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ چارەسەریی قەیرانەکان کرد.
له به‌شێكی دیکه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که بۆ وه‌رگرتنی ڕاو و بۆچوونی به‌شداران ته‌رخان کرابوو، کاک جەلیل گادانی گرفتی گەندەڵی له ئیداره‌ی هه‌ر وڵات‌و حکومه‌تێکی به بابه‌تێکی هه‌ستیار زانی‌و داوای له به‌ڕێوه‌به‌رانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد به‌ره‌نگاری ئه‌و دیارده‌یه ببنه‌وه، چونکی له‌م هەلومەرجەدا جگە لە زەبرێکی قورسی ئابووری‌و هێنانەژێرپرسیاری ئیعتباری حکوومەت، ده‌بێته هۆی بێ هیوایی خەڵک.
شایانی باسه هه‌یئه‌تی حیزبی له په‌راوێزی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له نوێنه‌رانی حیزبه سیاسییهکانو که‌سایه‌تییه سیاسی‌و ئاکادیمییه‌کانی کورد دیدار‌و چاوپێکه‌وتنی نوێ کرده‌وه.