وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، دوای هێرشی سوپای سوریا بۆ سەر هێزەکانیان و برینداربوونی ژمارەیەک لە سەربازەکانیان، ١١٥ پێگەی سوپای سوریایان کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ١٠١ سەربازی سووریا کوژراون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانێکی سوپای سووریا بۆسەر پێگەیەکی سوپای تورکیا لە ئیدلب، پێنج سەربازیان کوژراوە و پێنج سەربازی دیکەشیان برینداربوون و ئاماژەی بەوە کرد کە هێرشەکەیان لە چوارچێوەی مافی بەرگریکردن بووە کە دەستبەجێ وەڵامی هێرشەکە دراوەتەوە.
هەروەها لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ شاندێکی ڕووسی، “ئیبراهیم کاڵن”، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئیدانەی هێرشکردنە سەر سەربازانی تورکیای لەلایەن ڕژێمی ئەسەدەوە کرد و ڕایگەیاندووە “پێویستە دەستبەجێ ئەو هێرشانە بووەستێندرێن”.