کۆمیتەی “وەرگێڕان”ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان لە درێژەی کاروچالاکییەکانی خۆیدا کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی و فەرهەنگی بەڕێوەبرد.
دوازدەهەمین دانیشتنی ئەنجومەنەکە، ڕۆژی یەکشەممە، ۲۰ی ڕێبەندانی ١٣٩٨، لە بنکەی ئەو ئەنجومەنە بەڕێوە چوو.
لە سەرەتای دانیشتنەکەدا، بەڕێوەبەری کۆمیتە “ئیسماعیل ئەمینی” بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی بەناوبانگی کورد “ئیبراهیم یوونسی” کە ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕێبەندان هاوکات بوو لەگەڵ هەشتەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئەو نووسەرە، کورتە باسێکی سەبارەت بە ژیان و بەرهەمەکانی پێشکەش کرد.
بەشی دووەمی دانیشتنەکە تایبەت بوو بە باسێک لە بەرهەمەکانی وەرگێڕی گەورەی کورد “محەممەد قازی” کە لە لایەن “ئەیوب مەحموودزادە” پیشکەش کرا.
بەشی کۆتایی دانیشتنەکە تەرخان کرابوو بۆ خوێندنەوەی بەرهەمی ئەندامانی بەشدار لە کۆڕەکەدا،کە خاتوو “حەمیدە بینەندە” بەرهەمێکی تازە وەرگێڕدراوی خۆی خوێندەوە و لەلایەن بەشداربووانەوە بەوردی تاووتوێ کرا.
شایانی باسە، کۆمیتەی “وەرگێڕان” ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان ، هەر دوو حەفتە جارێک کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە دەبات و هەرجارێک تاووتوێی بابەتێکی ئەدەبی و فەرهەنگی و لەلایەن ئەندامانەوە دەکرێت.











