لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیدا سەیرانگای دەشتی ساوان لە زبڵو زاڵ خاوێن کرایەوە.
لەو چالاکییەدا بەشداران بە گوڕوتینەوە سەیرانگای دەشتی ساوانیان لە زبڵو خاشاک خاوێن کردەوەو دوای کۆکردنەوەی زبڵو زاڵەکە لە شوێنێک لە دەوری یەک کۆبوونەوەو پێشنوێژی گوندی ساوان لەسەر گرینگیی ژینگەپارێزی وتارێکی پێشکێش کرد.
مامۆستا مەلا خالید، پێشنوێژی گوندی ساوان وێڕای دەستخۆشی لە بەشدارانی ئەو چالاکییە خەڵکەکەی هان دا کە زیاتر بە خەمی ژینگەو دەوروبەری ژیانی خۆیانەوە بن.
خوێندنەوەی شێعرێکی نیشتمانی لەلایەن هاوناز ساڵحپوور، وتاری حامید ئەسراری، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی بانەو شاییو شادیی ژینگەپارێزان چەند بڕگەیەکی دیکەی ئەو چالاکییە بوون.