سپیدە قولیان، چالاکی مەدەنی و خەڵکی ئەهواز ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی ڕێبەندان، ڕایگەیاند کە پەروەندەی سێیەمیشی بۆ کراوەتەوە.
ئەم چالاکە مەدەنییە هەروەها ڕایگەیاند کە پاش ئەوەیکە هەواڵنێرە ئەشکەنجەگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئاشکرا کردووە، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە ڕێژیم و بڵاوکردنەوەی درۆ، پەروەندەیەکی دیکەی لە لایەن دادگای ڕێژیمەوە بۆ کراوەتەوە و ئەمجارە بە بارمتەی ١٨٠ میلیون تمەنی بە شێوەی کاتیی ئازاد کراوە.
سپیدە لە تویتێرەکەی خۆیدا نووسیبووی کە بە هۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی بەندکراوانی عەرەب بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە ڕێژیم و بە هۆی ئاشکرا کردنی “ئامینە سادات زەبیحپوور” وەکوو ئەشکەنجەگەری ئیتلاعات بە بڵاوکردنەوەی درۆ تۆمەتبار کراوە.
شایانی باسە کە سپیدە قولیان پێشتریش دووجارلەسەر داکۆکی لە ئیسماعیل بەخشی و کرێکارەکانی شیرکەتی” هەفت تەپە”ی ئەهواز و چەندین ژنی سوننی، لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا پەروەندەی بۆ کراوەتەوە و پاش ماوەیەکیش مانەوە لە گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتللاعاتدا، بە ٥ ساڵ زیندان حوکم دراوە.