ئەمریکا هەڵدانی ماهوارەی زەفەر بە بەشێک لە بەرنامەی مووشەکیی کۆماری ئیسلامی دەزانێ.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاوی، هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە زمان بەرپرسانی ئەمریکایی نووسی، چالاکیە ماهوارەییەکانی کۆماری ئیسلامی هەوڵێکی شاراوە لە چوارچێوەی چالاکیە مووشەکییەکان و درووستکردنی مووشەکی بالستیک دان.
ئەمریکا پێیوایە کە تێکنۆلۆژی بالستیکی بەکارهاتوو، بۆ هەڵدانی ماهوارە بۆ بۆشایی ئاسمان لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە، بۆ هەڵدانی کڵاوەی ناوکیش بەکار دێ.
بڕیاربوو ٢٠ی ڕێبەندان کۆماری ئیسلامی ئێران ماهوارەیەکی نوێ بە ناوی زەفەر بنێرێتە بۆشایی ئاسمان و ئەو ماهوارەیە لە بنکەی فەزایی خومەینی لە پارێزگای سمنان هەڵدرایە ئاسمان.
ماهوارەی زەفەر لە ڕێگەی ماهوارە هەڵگری سیمورغ و بە خێرایی ٧٤٠٠ کیلۆمیتر دەنێردرێت بۆ بۆشایی ئاسمان، کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە ئەو ماهوارەیە دوای جێگرتن لە بۆشایی ئاسمان، وێنەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی سوپای قودس بڵاو دەکاتەوە کە لە لایەن ئەمریکاوە کوژرا.
ماهوارەی زەفەر چوار سال لەمەوبەر لەسەر داوای ڕێکخراوی فەزایی ئێران لە لایەن توێژەرانی زانستگەی زانست و پیشەسازی بەرهەم هێنراوە.