باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی، کاک” لوتفوڵڵا دانائی” باوکی شەهید “محەممەد دانائی” لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
کاک لوتفوڵلا دانایی پیاوێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و جێی ڕێزی خەڵکی ناوچەکە بوو.
ناوبراو باوکی شەهید محەممەد دانائی بوو کە لە هێزی شەهید شەریفزادەدا خزمەتی دەکرد. شەهید محەممەد پێشمەرگەیەکی فیداکار و ڕۆڵەیەکی قارەمان و چاونەترسی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو کە بەداخەوە لە ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە ئاوایی زەلکە سەر بە ناوچەی ساراڵی دیواندەرە شەهید بوو.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کاک لوتفوڵلا دانایی و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











