ماریچه ئیسخاکه، ئه‌ندامی هوله‌ندیی پارلمانی ئوروپا له وتاری خۆی لە پێوەندی لەگەڵ تاوتوێی ڕێککه‌وتنامه‌ی ناوکیی ئێران داوای کرد کە یه‌کیه‌تیی ئورووپا له پێوه‌ندییه‌کانی خۆیدا له‌گه‌ڵ ئێران، پرسی مافه‌کانی مرۆڤ له ڕیزی سه‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌کانیدا بگونجێنێ.
ئیسخاکه که به نوێنه‌رایه‌تیی گرووپی “یه‌کیه‌تیی لیبراڵهکانو دیمۆکراته‌کان” قسه‌ی ده‌کرد، ڕوو به فێدێریکا مۆگرینی، سه‌رۆکی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ئورووپا که له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بوو گوتی: هێشتا ئه‌وه سه‌ره‌تای ڕێگایه. من پێم وایه که ئیمه بۆ پەرەپێدانی نەخشەرێگای مامەڵەی یه‌کیه‌تیی ئورووپا له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی دەرفەتی کات بە فیڕودانمان نییە و دەبێ مه‌سه‌له‌ی مافه‌کانی مرۆڤ ئهولهڤییهتی ده‌ستووری کاری ئێمه بێ. ئەو گوتی با ڕاشکاوانه بڵێم دانووستانه دڕێژخایه‌نه‌کان لەسەر پرسی ئەتومیی ئێران کاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی دیکه دانا و ئەوانی وەلانا.
ماریچه ئیسخاکه گوتی ئێعدامه‌کان، ئه‌شکه‌نجه سیستماتیکه‌کان، سانسۆڕی ڕاگه‌یاندنه‌کان، ئیتێرنێت، زانکۆ‌و هونه‌ر، سه‌رکوتی کهمینهکانو نه‌بوونی دادڕه‌سیی عادڵانه لە ئێران له‌م بابه‌تانه بوون کە یەکیەتیی ئورووپا لە ماوەی دوور‌و درێژی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران کەمتر بایەخی پێدان.
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارلمانی ئورووپا له دریژه‌دا گوتی: خه‌ڵکی ئێران شایانی ژیان لە بارودۆخێکی باشترن، هه‌روه‌ها له بواری ئابوورییه‌وه ئه‌م مه‌ترسییه له ئارا دایه که ڕیککهوتنو لابرانی گه‌مارۆکان، ته‌نیا ده‌بێته هۆی به‌هێزتربوونی پێگه‌ی کۆمەڵە بنیات‌و رێکخراوێکی وه‌ک سپای پاسداران‌و چه‌ند گرووپێکی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه له حاڵێکدایه که ئیران، پێویستیی به که‌رتی تایبه‌تیی راسته‌قینه هه‌یه‌و من پێم وایه پێویسته له‌م باره‌وه دڵنیا بین که کۆمپانیا ئورووپاییه‌کان هه‌ر له‌خۆوه‌و کوێرکوێرانه خۆی پێدانەدەن، به‌ڵکوو به نیسبه‌ت ئه‌م وێنا گه‌وره‌تره‌ی که له به‌ر ده‌میان دایه، به وریایی هه‌نگاو بنێین.
ماریچه ئیسخاکه له کۆتایی قسه‌کانی خۆیدا وێڕای ئاماژه به ده‌ستێوه‌ردانی کۆماری ئیسلامی له کاروباری وڵاتانی ناوچه‌یه‌دا به تایبه‌ت له سووریه، گوتی: ئێمه ده‌بێ ئێران له گرینگیی ئەو ئاڵوگۆڕانەی لە ناوچەدا روو دەدەن تێ بگەیەنینو له هه‌وڵێکی دیپڵۆماتیکدا قسه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی بکه‌ین تا کۆتایی به پشتیوانی له ڕێژیمی جینایه‌تکاری به‌شار ئه‌سه‌د بێنن که خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خۆی بۆمباران ده‌کاو هه‌روها ده‌ست له پشتیوانی لە گرووپه تێرۆریستییه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک حیزبوڵڵاش هه‌ڵبگرن.