چالاکی کرێکاری خەڵکی بۆکان بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزرا.
ڕۆژی شەممە، ١٩ی ڕێبەندان، “هادی تەنومەند”، چالاکێکی کرێکاری و ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی ٤٢ مانگ زیندانییەکەی، ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا.
جێی ئاماژەیە، ئەو چالاکە کرێکارییەی خەڵکی بۆکان، ڕۆژی ٢٦ی جۆزەردانی ساڵی، ٩١ لەگەڵ ٥٧ کەسی دیکە لە ئەندامانی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لە کۆبوونەوەی گشتیی ساڵانەی ئەو ڕێکخراوەیە لە کەرەج دەسبەسەر کرا و بۆ زیندانی ڕەجایی شار گوازرایەوە.
ئەو چالاکە کرێکارییە پاش ئازادکردنی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە کۆمیتەی هاوئاهەنگی و پڕوپاگەندە دژی نیزام” دادگایی و بە ٤٢ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.











