خولێکی فێرکاری زمانی کوردی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە زانکۆی پەیام نووری سەقز بەڕێوەچوو.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، ڕۆژی شەممە، ۱۹ی ڕێبەندان خولێکی فێرکاری زمانی کوردی کە بە سەرپەرستی مامۆستایانی دڵسۆز بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەم زانکۆیە بەڕێوەچوو بوو، کۆتایی پێهات.
شایانی باسە، لەگەڵ ئەوەی لە ئەسڵی ۱۵ی یاسای کۆماری ئیسلامیی ئێران باس لەوە کراوە کە لە تەنیشت زمانیی فارسی، هەرکەسێک مافی خوێندن بە زمانی دایکی خۆی هەیە، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئەم یاسایە جێبەجێ نەکراوە، بۆیە ئەرکی خوێندن و نووسین بە زمانی دایکی لە کوردستان ساڵانێکە لە ئەستۆی مامۆستاو کەسانی دڵسۆزدایە، کە ساڵانە بە کردنەوەی چەندین خولی فێرکاری زمانی کوردی بە ئەرک و تێچووی خۆیان هەوڵدەدەن منداڵان و گەورەساڵان فێری زمانیی دایکی خۆیان بکەن و بڕوانامەی فێربوونیان پێ ببەخشن.











