مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی شاری سنە بۆ لێپرسینەوە بانگ کراوەتەوە ئیدارەی ئیتلاعات .
ڕۆژی چوارشەممە، ۱۶ ڕێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی، “عەبدوڵڵا عەباسی”، مامۆستای وانەی ئایینی لە قوتابخانەی بوخاری شاری سنە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لێکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند کە ئەو مامۆستایە بە هۆی سەفەرێک کە هەشت ساڵ لەمەوبەر بە شێوەیەکی یاسایی بۆ وڵاتی دوبەی کردبووی دەسبەسەرو لێپێچینەوەی لێکرا.
جێگای ئاماژەیە،ئەو مامۆستا ئایینیەی شاری سنە دوای سەفەرەکەی کە لە ساڵی ١٣٩١ بۆ دوبەی کردبووی، پاش گەڕانەوەی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بۆ ماوەی ۴۰ ڕۆژ دەستبەسەر کرابوو و دواتر دادگایی دەکرێ و حوکمی شەش مانگ زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا بوو.
شایانی باسە ماوەی چەند ساڵێکە گرتن و لێپرسینەوە لە مامۆستایانی ئایینی لە لایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووەو گوشارێکی زۆریان خستۆتە سەریان و بەشێکیان لە گوتاربێژی مزگەوتەکان بێبەری کراون و هێندێکیشیان بە ناچاری وڵاتیان بەجێهێشتووە.











