سه‌لاحه‌ددین دمیرتاش، هاوسه‌رۆکی پارتی دێموکڕاتیکی گه‌لان له تورکیه که لایه‌نگری له کورده‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌کا، ده‌ڵێ به سه‌رنجدان به بارودۆخی ئه‌منیه‌تی له ناوچه کوردنشینه‌کانی ئه‌و وڵاته هیچ هه‌ڵبژاردنێک له‌و به‌شه‌ی تورکیه ناکرێ.
دمیرتاش که له ئامه‌د، گه‌وره‌ترین شاری باکووری کوردستان قسه‌ی ده‌کرد، نیگه‌رانیی خۆی له بارودۆخی ئێستای ناوچه‌کوردنشینه‌کانی تورکیه ده‌ربڕی که به‌هۆی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته‌و پ ک ک هاتۆته ئاراوه.
هه‌ر له درێژه‌و به‌رده‌وامیی ئه‌و شه‌ڕه‌دا ئه‌مڕۆ، ٢٠ ی گه‌لاوێژیش که‌سێکی مه‌ده‌نیی کورد له ناوه‌ندی شاری ئامه‌د کوژراو سێ پۆلیسیش بریندار بوون؛ هه‌روه‌ها فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیه‌ش له بۆمبارانکردنی بنکه‌و باره‌گاکانی تورکیه له قه‌ندیل به‌رده‌وام بوون.
میدیاکانی تورکیه به پشتبه‌ستن به ناوه‌ندی زانیارییه‌کانی ئه‌ڕته‌شی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن له‌و هێرشه نوێیه‌ی شه‌وی جومعهدا٢١فڕۆکهی F-16 و F-4 پتر له 60 ئامانج‌و بنکه‌ی پ ک ک له قه‌ندیلیان بۆمباران کردوه.
شایانی باسه دوای کوژرانی ١٦ سه‌ربازی تورکیه له داگلیجا، ئه‌وه دووهه‌مین جاره که فڕۆکه‌کانی تورکیه بنکه‌کانی پ ک ک له قه‌ندیل، خواکورکو زاپ بۆمباران ده‌که‌ن