ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بنکەیەکی سەربازیی لە باشووری شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای كوردستان ساز دەکا.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، هێزەکانی ئەمریکا دەستیان بە دروستکردنی بنکەیەکی سەربازیی نوێ لە گەڕەکی گوێران لە باشووری پارێزگای حەسەکە کردوە.
ڕوانگەی سووری ڕوونی کردۆتەوە، شوێنی دروستکردنی بنکە سەربازییەکە پێشتر بنکەیەکی بەرگری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بووە.
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر ھاوكات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی توركیە بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان، ئەمریكا بەشێک لە ھێزەكانی لە رۆژئاوای كوردستان كشاندبووەوە.
شایانی باسە کە سەرەڕای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا پاش هێرشی تورکیە بۆسەر ڕۆژاوای کوردستان بەشێکی بەرچاو لە کاربەدەستانی ئەمریکا بەتایبەت کەسانی سەربازی و سێناتۆرەکانی کۆماریخواز و دێموکراتی ئەمریکا ڕەخنەیان لەو بڕیارە گرت و بە ئاشکرا دژایەتی خۆیانیان بە بڕیارەکەی ترامپ ڕاگەیاند.
وادیارە کە ئەو دژایەتیکردنانە ئامانجەکانی پێکاوە هەربۆیە ئەمریکا دەستیکردۆتەوە بە دروستکردنی بنکەی سەربازیی نوێ لە ڕۆژاوای کوردستاندا.