له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له سێناتۆره دێموکراته‌کان توانییان له سێنای ئه‌مریکادا پێش به به خستنه ده‌نگدانی ڕه‌دکردنه‌وه‌ی رێککه‌وتننامه‌ی ئه‌تومی له‌گه‌ڵ ئێران بگرن‌و کۆماریخوازه‌کان له‌و باره‌یه‌وه تووشی شکان‌و ناکامی بکه‌ن، به‌ڵام کۆماریخوازه‌کان له مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن ئه‌و به‌ربه‌ره‌کانییه تازه ده‌ست پێده‌کا.
جان بینێر، سه‌رۆکی کۆماریخوازه‌کان له مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینی له درێژه‌ی باس‌و لێکدانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی دژ‌و لایه‌نگری ڕێککه‌وتنه ئه‌تومییه‌که‌ی ئێران‌دا گوتی.، بهربهرهکانیو دژایه‌تیی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێککه‌وتنه سه‌قه‌ته تازه ده‌ستی پێکردوه.
ئه‌و قسانه‌ی جان بینێر له‌گه‌ڵ کاردانه‌وه‌ی دێموکڕاته‌کان به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه‌و؛ جان لوئیس، نوێنه‌ری ویلایه‌تی جۆرجیا له حیزبی دێموکڕاتی ئه‌و وڵاته گوتی: ئاخۆ کۆماریخوازه‌کان به دووی شه‌ڕێکی دیکه‌دا ده‌گه‌ڕێن؟ ئایا هه‌واڵی کۆڕه‌وی ئاواره‌کانیان نه‌دیوه که ئه‌و قسانه دهکهنو ئاخۆ چۆنه که ده‌رفه‌تێکی پێویست به ئاشتی ناده‌ن؟
باسی گه‌رموگوڕی دێموکڕاته‌کان‌و کۆماریخوازه‌کان له سه‌ر ڕێککه‌تنی ئه‌تومیی ئێران له مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا له حاڵێک دایه که له مه‌جلیسی سێنادا به ده‌نگنه‌هێنانه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی خستنه ده‌نگدانی ڕێککه‌وتننامه‌که کۆماریخوازه‌کان توانییان به‌سه‌ر دێموکڕاته‌کاندا سهربکهونو ده‌ستی باڕاک ئۆباما ئاوه‌ڵاتر بێ.
باڕاک ئۆباما، سه‌رکۆماری ئه‌مریکا ئه‌و ده‌نگدانه‌ی سێنای به سه‌رکه‌وتنێک بۆ دیپلۆماسی ناوبرد.
شایانی باسه کۆنگره‌ی ئامریکا تا ڕۆژی ٢٦ ی خه‌رمانان کاتی هه‌یه ڕای خۆی له‌سه‌ر ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه یه‌کلا بکاته‌وه.