به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی زانیارییه‌کانی وزه‌ی ئه‌مریکا له ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردۆته‌وه که به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ئێران له دوای ئیمزاکردنی رێکه‌وتننامه‌ی ئه‌تومی ته‌نیان ٢٠ هه‌زار بۆشکه له ڕۆژدا زیادی کردوه.
ئه‌و ڕاپۆرته ده‌ڵێ که له ده‌سپێکی ساڵی ٢٠١٤ ه‌وه تا سێ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵی زایینی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی ئێران له ٢ میلیۆن‌و ٨٠٠ هه‌زار ڕاوه‌ستابوو، به‌ڵام له سێ مانگی دووهه‌می ئه‌مساڵدا ته‌نیا ٢٠ هه‌زار بۆشکه له ڕۆژدا پێی زیاد بووه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیارییه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی زانیارییه‌کانی وزه‌ی ئه‌مریکا له حاڵێک دایه که بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وتی ئێران له مانگی ڕابردوودا به‌ردوام ڕایگه‌یاندوه که له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرانی گه‌مارۆکان به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێران ڕۆژانه تا ٥٠٠ هه‌زار بۆشکه زیاد ده‌کاو له ماوه‌ی ٦ مانگ تا ساڵێک له یه‌ک میلیۆن بۆشکهش تێده‌په‌ڕێ. به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی زانیارییه‌کانی وزه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێ جارێ زووه بزانین کاتی لابرانی گه‌مارۆکان که‌یه‌و لابردنیان چۆن ده‌بێ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی زانیارییه‌کانی وزه‌ی ئه‌مریکا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندوه که چاوه‌ڕوان ناکرێ تا کۆتایی ساڵی داهاتووی زایینی نرخی نه‌وت له بۆشکه‌ی ٦٠ دۆلار زیاتر ببێ.