لە ئەنجامی چالاکییە سەربازییەکانی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە دورگەی عەرەب، سەرۆكی رێكخراوی قاعیدە لە یەمەن كوژرا.
ئەمرۆ هەینی”دۆنالد ترامپ”سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕایگەیاند لە ئەنجامی چالاکییەکی سەربازی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە یەمەن توانیان “قاسم الریمی” سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە لە یەمەن بکوژن.
هەر لەم پێوەندیەدا،دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە کاریگەری ریمی گوتی” دوای کوشتنی قاسم ریمی، ئێستا زیاتر هەست بە ئاسایش دەکەن” و ئاماژەی بەوەش کرد کە قاسم ریمی لە ساڵانی ڕابردوودا، چووەتە نێو ڕیزەکانی قاعیدە و لە بەرژەوەندی ئوسامە بن لادن کاری کردووە”.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕێکخراوی قاعیدە یەکێک لەو ڕێکخراوانە بووە کە لە ژێر دەسەڵاتی ریمیدا چەندین کاری توندوتیژی ئەنجامداوەو لە دژی هێزەکانی ئەمریکاش چەندین چالاکی ئەنجام داوە.
شایەنی باسە تاوەکوو ئێستا کوشتنی “قاسم الریمی” سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە لە یەمەن، لە لایەن ئەو ڕێکخراوەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.