کچە تکواندۆکارێکی کوردی خەڵکی بۆکان توانی سەرکەوتنێکی جیهانیی بەدەست بێنێ.
“مونا عەبدی”، کچە تازە لاوی خەڵکی بۆکان، لە کێبەرکێی نێونەتەوەیی تورکیە کە لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، لە ئاستی تازە لاوان توانی ببێتە خاوەنی میداڵی برۆنزو و سەرکەوتنێکی جیهانی بەدەست هێنا.
مونا عەبدی یەکێکە لەو کچە وەرزشوانانەی کە لە چەندین کێبەرکێی نێوخۆیی و جیهانیدا بەشداری کردووەو توانیویەتی ببێت بە یەکێک لە قارەمانەکانی ئاسیا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کچە وەرزشوانێکی تر بە ناوی “باران گەوهەری”، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، توانی بە بەدەستهێنانی کەمەربەندی ڕەشی دانگی یەکی جیهانی لە وڵاتی تورکیە سەرکەوتنێکی جیهانیی بەدەست بێنێ.
شایانی باسە، لەگەڵ ئەوەی ده‌سه‌ڵات به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگه باشه‌کانی خه‌ڵک به‌ربه‌ره‌کانێی کردوه و ڕوانینی دواکه‌وتوانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به ژن ، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که چالاکی نواندنی ژنان له زۆربه‌ی بواره‌کاندا ئاسته‌نگی بۆ ساز دەکرێ. ڕه‌نگه به‌رچاوترینی بواری وه‌رزش بێ کە کچان و ژنان له ئێران ناتوانن له وه‌رزشگاکان بۆ دیتنی کێبه‌رکێ وه‌رزشییه‌کان به‌شدار بن، و لە زۆربه‌ی ڕشته وه‌رزشییه‌کانیش بێ به‌شن، بەڵام کچان و ژنان توانیویانە بە هەوڵ و ماندووبوونی خۆیان ببنە خاوەنی سەرکەوتن و خەڵاتە جیهانییەکان.











