کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.
ڕۆژی چوارشەممە، ۱۷ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “فەرەیدوون”، لە نزیک هەنگەژاڵی بانە لە کاتی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بەرزایی بەر بۆوەو بە سەختی بریندار بوو و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
شایانی باسە، کۆڵبەری ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووەتە دیاردەیەک کە ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک بۆ پەیدا کردنی پاروویەک نان ڕوویان تێکردووەو مەترسییەکانی ئەو ڕێگەیەیان لە تەقەی هێزە چەکدارەکان، بەربوونەوە لە بەرزایی و ڕەق بوونەوە لە بەفرو سەرمادا، بە ناچاری قبوڵ کردوە.











