خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر بوو بەهۆی کوژرانی ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵک بەڵام ڕێژیمی سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامی هیچ بەرپرسیارەتییەک لەوبارەوە وەئەستۆ ناگرێ.
ڕۆژی چوارشەممە ١٦ـی ڕێبەندان لە درێژەی بێدەنگی و ڕانەگەیاندنی ئامار و ناوی کوژراوانی خۆپێشاندانەکان، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، ” مەحموود واعیزی” بەڕێوەبەی دەفتەری حەسەن ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاند کە دەوڵەت، لەو بارەوە هیچ بەرپرسایەتییەکی نییە. مەحموود واعیزی گوتی: “ئەوە ئەرکی کۆماری ئیسلامی نییە کە ناوی کەسەکان و ئامارەکەی بڵاو بکاتەوە”.
گرانیی بەنزین لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا بوو بەهۆی ناڕەزایەتی خەڵک و، خۆپێشاندەران ڕێبەری بالای باڵای کۆماری ئیسلامی و کۆی نیزامیان کردە نیشانە.
کردەوە و سەرکوتی توندی هێزە ئەمنییەکان، بوو بەهۆی ئەوەی کە هەزاران کەس ببنە قوربانی یا ڕەوانەی زیندانەکان بکرێن بەڵام سەرەرای داواکاری و گوشاری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، تا ئێستا هیچ ئامارێک لە دەسبەسەر کراوان و ژمارەی دروستی قوربانیانی خۆپێشاندانەکان بڵاو نەکراوەتەوە.