بەهۆی هاتنی ڕنوو لە باکووری کوردستان، ٣٣ هاووڵاتیی کورد گیانیان لەدەستداوە و ٥٣ کەسیش بریندار بوونە.
ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووداوە نەخوازراوەکانی باکووری کوردستان ناسراو بە “ئافاد” ڕایگەیاندووە کە بەهۆی هاتنی ڕنوو لە شاری “وان”ـی باکووری کوردستان، ٣٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٣ کەسیش بریندار بوونە. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئافاد، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە ڕێگای “باغچە سەرا” و “چاتاک”ـی شاری وان، دوو جار ڕنوو هاتووە. هەر بەو بۆنەوە ١١ دەزگای فریاکەوتن و ٥٩ پزیشک ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کراون و تا ئێستاش بە تەواوی ئاماری دروستی قوربانیانی ئەو کارەساتە ڕانەگەیەندراوە.