دایکێکی نیشتمان پەروەر که مێرد و دوو کوڕی ته‌مه‌نێک له ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا بوون، لە وڵاتی سۆئێد کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی سێشەممە ٨ی دێسامبری ٢٠١٥ی زایینی، دایە فاتمە ئەحمەد پوور، هاوسەری خاڵ محەمەد قەلەڕەشەییو دایکی دوو تێکۆشه‌رو پێشمه‌رگه‌ی پێشووی ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، محەمەد ئەحمەد پوور ناسراو بە حەمە قەلەرەشەییو خدر ئەحمەدپوور، بە هۆی نەخۆشی له وڵاتی سۆئێد کۆچی دوایی کرد.
دایە فاتمە کە لە نێو پێشمەرگەو هاوڕێیانی حیزبی‌دا بە پوور فات ناوی دەبرا، یەکێک لەو دایکە ئازیز‌و نیشتمان پەروەرانە بوو کە وێڕای مێرده‌که‌ی هه‌ر له سه‌رده‌می شۆڕشی ٤٦-٤٧ ه‌وه تێکه‌ڵ به بزووتنه‌وه‌و شۆڕشی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ببوون.
دایه فاتمەوە هه‌روه‌ها سێ کوڕیشی لە سەرەتای شۆڕش ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوییدا، هاتنە ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌و بە درێژایی چەندین ساڵ لە خەباتی چەکداری دژ بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران خەباتیان کرد.
دایە فاتمە مرۆڤێکی خۆشەویستو جێی ڕێز‌و متمانەی هەموو ئەو کەسانە بوو کە لە نزیکەوە دەیانناسی، هەمیشه ده‌رکی ماڵه‌که‌ی بەڕووی تێکۆشەرانو شۆڕشگێڕانی کورددا ئاوەڵا بوو و خۆی گوتەنی تەنیا ئاواتی ڕزگاری کوردستان‌و سه‌رکه‌وتنی خەباتە ڕەواکەی بوو کە بە داخەوە مەرگ مەودای نەدا ئەو ئاواتە لە مێژینەی بێتە دیی.
ناوەندی هەواڵی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو دایکە نیشتمان پەروەرەوە، پرسەو سەرەخۆشێ خۆی ئاراستەی بنەماڵەو کەسو کاریو هەموو گوندی قەلەڕەشەی ناوچەی سەردەشت دەکاو خۆی لە خەمی لە دەستچوونی دا بە شەریک و بەشدار دەزانێ.