سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لەو تۆمەتانەی کە لە لایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە درابووە پاڵی بێ تاوان دەرچوو.
لە دواین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا لەبارەی پرسی لێکۆڵینەوە لە دۆناڵد ترەمپ، بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکەی و پێنەدانی زانیاری بە ئەنجوومەنی پیران، بە دەنگی ٥۳ دەنگی نەرێ بەرامبەر بە ٤۷ ئەرێ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا بە زۆرینەی دەنگ بێ تاوان دەرچوو.
لە مێژووی ئەمەریکادا ئەوە بۆ سێهەمین جارە سەرۆک لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێ، لەو پێوەندیەدا دێموکراتەکان دوای نۆ مانگ لە هەوڵەکانیان بۆ لەکارلادانی دۆناڵد ترامپ سەرکەوتوو نەبوون و لەو بارەوە، ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری خۆیدا باسی لە سەرکەوتن و بێتاوانی خۆی کرد.