کڵاوشینەکانی سەر بە موقتەدا سەدر، هەشت خۆپیشاندەریان لە شاری نەجەف کوشت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی رۆیتێرز، كڵاوشینهكانی سهر به موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕهوتی سهدر، هەڵیانکوتایە سەر خۆپیشاندهرانی شاری نهجهف و لە ئەنجامدا ٨ خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە ٨٠ کەسی دیکەش برینداربوون
هاوکات یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆ گەیشتە نەجەف و ئەمڕۆش لەو شارە پشوو راگەیەندرا. لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان خۆپیشاندەران و کڵاوشینەکاندا لە پارێزگای نەجەف هەشت کەس کوژران. پارێزگاری نەجەفیش دەڵێت دۆخەکە لەدەست دەرچووە.
سەرچاوەیەکی تەندروستی لە نەخۆشخانەی سەدر لە نەجەف رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هەشت کەس لە شەڕ و پێکدادانەکانی دوێنێ چوارشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاویدا لە گۆڕەپانی سەدرەیندا کوژراون و دەیانی دیکەش بریندارن.
هەروەها لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف رایگەیاند، دۆخی نەجەف لەدەست دەرچووە و داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد بۆ هێورکردنەوەی دۆخی شارەکە سەردانی ئەو پارێزگایە بکات .
لەلایەکی دیکەوە، سەرجەم هۆزەکانی پارێزگای زیقار، هۆشداریاندایە موقتەدا سەدر و راگەیەندراوێکی هاوبەشییان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە “داوا لە موقتەدا سەدر دەکەین، نەبێتە بەشێک لە ڕشتنی خوێنی ڕۆڵەکانمان، لە پێناو بەرژەوەندی تاکە کەسی و سیاسیی خۆی.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی تا ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ هاووڵاتیی عێراقی لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون.