کچە کاراتەکارێکی کوردی خەڵکی سەردەشت توانی سەرکەوتنێکی جیهانیی بەدەست بهێنێ.
“باران گەوهەری”، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، توانی بە بەدەستهێنانی کەمەربەندی ڕەشی دانگی یەکی جیهانی(كمربند مشكی دان یک)، پاش دوو مانگ لە ڕاهێنان و فێرکاری نێودەوڵەتی لە وڵاتی تورکیە لە بواری “کیووکۆشین کاراتەی ماتسۆیی”، لە ٣ بەشی “کاتا، تکنیک و داچی”، سەرکەوتنێکی جیهانیی بەدەست بهێنێت.
ئەم خاتوونە وەرزشکارە، توانی ئەو سەرکەوتنە لە کەمپی ڕاهێناندا لە سمیناری فێرکاری و بردنەسەرەوەی پلەی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی تورکیە، لەژێر چاوەدێریی “شیهان گۆرای”، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی و بەرپرسی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ڕێکخراوی جیهانی بەدەست بهێنێت.
شایانی باسە لەگەڵ ئەوەی وەرزشوانان بەردەوام لە لایەن دەسەڵاتەوە پشتگوێ دەخرێن و چالاکییەکانیان بەرتەسک دەکرێنەوە، بەڵام ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە وەرزشوانانی کورد لە فیستیڤاڵ و کێبرکێ جیهانییەکاندا بەشداری دەکەن و دەتوانن سەرکەوتن بەدەست بهێنن و ببنە براوەی خەڵاتە جیهانییەکان.











