لەبەرەبەرەی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا هەتا دێت بەرەی بایکۆتی ئەو شانۆگەرییەی ڕێژیم بەهێزتر و زیادتر دەبێ.
هه‌ڵبژاردنی خولی یازده‌یه‌می مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەروەها بۆ خەڵکی ئێرانیش جیاواز له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو، چاره‌نووسسازه، به‌شێوه‌یه‌ک کە خامنەیی دوای هه‌شت ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له خوێندنه‌وه‌ى گوتارى نوێژى هه‌ینى، له گوتاری نوێژی هه‌ینی ئەم دواییانەدا بە شڵەژاوی و ترسێکی ئاشکراوە لە بێهێزبوونی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران له تاران گوتی: “من گه‌ره‌نتیی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌م”.
له‌دوای خۆپێشاندانەکانی پاییزی ئەمساڵ و كوژرانی قاسم سلێمانی و خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نیی ئۆكراینى له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه له نزیک تاران كه بووه هۆی گیانلەدەستدانی ١٧٦ سه‌رنشینى فڕۆكه‌كه، كۆمارى ئیسلامیى ئێران كه‌وتووه‌ته ژێر گوشارێكى زۆرى نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كه به‌درێژایى ٤١ ساڵى ته‌مه‌نى، وێنه‌ى نه‌بووه.
حیزبه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له چوارچێوه‌ی ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران، له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا “بایكۆتی چالاكانه”ى هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ڕاگه‌یاند و داوایان له خه‌ڵک كرد نه‌چنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
له نێوخۆی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆمه‌ڵێک رێكخراو و حیزب بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان كردووه و هیچ به‌ربژێرێكیان بۆ خولی یازده‌یه‌می پا‌رله‌مان نییه، وەکوو بەرەی دێموکراسیی ئێران بەسەرۆکایەتی “حیشمەتوڵا تەبەرزەدی” جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح بەسەرۆکایەتی ناسر سوبحانی و هەروەها بەرەی یەکگرتووی کورد و، تەنانەت زیندانییە سیاسی و مەدەنییەکانی ئێران و کوردستان وەکوو نەرگس محەممەدی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی بێهیوایی خۆیان لە چاکسازی و ڕێفۆرم لە کۆماری ئیسلامی‌دا ڕاگەیاندووە و داوایان لە خەڵک کردووە بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن.
حیشمه‌توڵڵا ته‌به‌رزه‌دی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی دێموكراسیی ئێران له تاران ڕایگه‌یاند، هەڵبژاردن لە ئێران هیچ بنەمایەکی دێموکراسی تێدا نییە وگوتی: “به‌شداریكردنمان له‌و شانۆییه واتای ڕه‌واییدانه به به‌رده‌وامیی زه‌بروزەنگ و زیندان و قه‌لاچۆكردنی هاووڵاتیان.
كاتێک نوێنه‌ره سه‌ره‌كی و کەسە دیارەکانی پا‌رله‌مان، وه‌ک مه‌حموود سادقی و په‌روانه سه‌له‌حشووریان به ئاشكرا هاوار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن پا‌رله‌مان جێگه و پێگه‌ی نه‌ماوه، دیاره خه‌ڵكی وریا و تێگه‌یشتوو لە مێژە دەزانن کە هەڵبژاردن لەو ڕێژیمەدا هیچ واتایەکی نییە .
شایانی باسە کە له هه‌رچوار پارێزگاكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ١١٨٩كه‌س ناویان وەک به‌ربژێر تۆمار كردووه و له‌و ژماره‌یه ٨٤٤ كه‌سیان له‌ژێر وردبینی شورای چاودێری(نیگابان) دا ده‌رنه‌چوون. ٣٥٤ كه‌سیان له خولی یه‌كه‌می پێداچوونه‌وه‌كان ده‌رچوون و جارێكی دیكه پێداچوونه‌وه به ناوه‌كانیاندا ده‌كرێ. ئه‌و ٣٥٤ كه‌سه كێبڕكێ له‌سه‌ر ٢٩كورسى ده‌كه‌ن کە بێگومان ناتوانن هیچ گۆڕانکارییەک لەو ڕێژیمەدا بکەن و بۆ بەرژەوەندی دۆزی کورد لەو سیستمە داخراو و تۆتالیتێرەدا هیچیان لەدەست نایە.