سەید ئەحمەد سەیدنژادیان، دڵسوزێکی حیزبی دێموکرات‌و برای سەید عەزیز نژادیان، تێکۆشه‌ری نێو ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له شاری مه‌هاباد کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی خەرمانان، سەید ئەحمەد سەیدنژادیان کەسایەتی خۆشناوی پاش ماوەیەک ململانێ لەگەڵ نەخۆشی لە تەمەنی ٧٥ی ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کۆچی دوایی کرد.
سەید ئەحمەد سەیدنژادیان مرۆڤێکی نیشتمانپەروەرو مامۆستایەکی دڵسۆز‌و خاوەن هەڵویستی شاری مەهاباد بوو کە بەشی هەرە زۆری تەمەنی خۆی بۆ خزمەت بە منداڵانی کورد‌و بۆ پێگەیاندنی نەوەکانی دواڕۆژی نیشتمان له شار‌و گونده‌کانی کوردستان تەرخان کرد.
سەید ئەحمەد هاوکات لەگەڵ گووتنەوەی وانەکانی قوتابخانه، قوتابییه‌کانی فێری نیشتمانپهروهریو ڕەوشتی بەرزو جوامێری ده‌کرد. ئەو لە دواساڵەکانی تەمەنیدا به‌بێ خواستی خۆی لە شاری کەرەج دەژیا، بەڵام هەموو کات دڵی لای خاک‌و گەلو نیشتمانه‌که‌ی بوو.
سەید ئەحمەد سەید نژادیان هه‌روه‌ها برا گەورەی هاوڕێ سەید عەزیز نژادیان، ئەندامی کومیتە گشتی و بەرپرسی پەیوەندییە بیانییه‌کانی کومیتەی سۆئێدی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو.
ناوەندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی سەید ئەحمەد سەید نژایانەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵهو که‌سوکاری ده‌کاو خۆمان به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانین.