کاربه‌ده‌ستانی زیندانی ناوه‌ندیی سنه له‌سه‌ر بڕیاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان له پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به هادی نهسیمپوور، زیندانیی سیاسیی کورد خۆده‌بوێرن.
بنه‌ماڵه‌ی هادی نه‌سیم پوور، زیندانیی سیاسیی کوردی خه‌ڵکی بۆکان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ وه‌رگرتنی چه‌ند ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سی بۆ کوڕه‌که‌یان سه‌ردانی زیندانی ناوه‌ندیی سنه‌یان کردبوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که قازی په‌روه‌نده‌که ئه‌و بڕیاره‌ی دابوو، ئه‌و داوایه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ کرا.
بنه‌ماڵه‌ی هادی ده‌ڵێن کوڕه‌که‌یان تووشی خه‌مۆکی بووه، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش مه‌ره‌خه‌سی نادرێتێ.
هادی نه‌سیم پوور ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ خه‌ڵکی بۆکانه و ماوه‌ی ٣ ساڵه به تۆمه‌تی چالاکی ئه‌منیه‌تی گیراوه‌و له زیندان دایه‌و هه‌روه‌ها داوای ئه‌و بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی بۆکان، شاره‌که‌ی خۆی پشتگوێ خراوه‌و بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه.
هادی نه‌سیم پوور به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ تێرۆر، ته‌بلیغ دژی نیزام‌و چالاکی دژی ئه‌منیه‌تی وڵات دادگایی‌و به بڕیاری دادگای شۆڕشی شاری سنه سزای ٢٣ ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پا که ئه‌و سزایه له داگای پێداچوونه‌وه‌دا بۆ ٧ ساڵ داشکا.
ئه‌و زیندانییه سیاسییه کورده له ماوه‌ی ئه‌و ٣ ساڵه‌دا له مافی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش بووه‌و دوو جاریش داوای لێخۆشبوونی له داواکاری گشتی کردوه، به‌ڵام به‌هۆی دژایه‌تیی ئیداره‌ی ئیتلاعات ئه‌و داوایه‌شی بێوه‌ڵام ماوه‌ته‌وه.
( ماف نیوز)