عهبدوروحیم نوربه‌خش، نوێنه‌ری پێشووی شاری مه‌هاباد ده‌سبه‌سه‌رو له زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ‌دا به‌ند کراوه.
نوینه‌ری پێشووی شاری مه‌هاباد له دوو ده‌وره‌ی چوار و پێنجی مه‌جلیسی ئێران‌دا له مێژه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌ی شیرکه‌تی ” په‌یکی ڕه‌حمه‌ت” دا له هاتوچۆی دادگادا بوو.
وه‌ک ماڵپه‌ڕی ” ڕوانگه” هێناویه‌تی هۆکاری ده‌سبه‌سه‌رکرانی نوربه‌خش ده‌مبه‌دمه و پێکهه‌ڵپڕژانی ناوبراو له‌گه‌ڵ قازیی په‌روه‌نده‌که بووه، به‌ڵام، مینایی؛ پارێزه‌ری ڕه‌حیم نوربه‌خش ده‌ڵێ ئه‌و نیزیک مانگێک له‌وه پێش بۆ به‌دواداچوونی په‌روه‌نده‌که‌ی سه‌ردانی دادگای کردبوو، پاشان له‌لایه‌ن لیکۆڵه‌ری په‌روه‌نده‌که‌وه ئاگادار کرا که یان ده‌بێ بارمته‌یه‌کی ٥٠ میلیارد تمه‌نی دابنێ، یان تا یه‌کلابوونه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌که له زینداندا بێ.
وه‌ک مینایی ده‌ڵی نوربه‌خش توانای دابینکردنی ئه‌و بارمتهتهی نه‌بوه‌و به‌و هۆیه‌وه زیندانی کراوه.
شایانی باسه شیرکه‌تی ” په‌یکی ڕه‌حمه‌ت” ساڵانێکه ڕایگه‌یاندوه که وهرشکهست بووه‌و ڕوون نییه هۆکاری مایه‌پووچ بوونه‌وه‌ی ئه‌و شیرکه‌ته گه‌ندڵی بووه یان به‌هۆی به‌ڕێوه‌به‌ریی چهوتو هه‌ڵه‌وه ڕووی داوه.