هاونیشتمانییه‌کی کوردی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی شاری برووجێرد، سەر بە پارێزگای لوڕستان لە سێدارە درا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی “مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان” ، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٨، “ڕەسووڵ مەلاحەسەنی” تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی شاری کرماشان
لە بەندیخانەی شاری برووجێرد لە سێدارە درا.
بە پێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێر‌ان، ناوبراو ٤ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادە سڕکەرەکان دەسبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە.
شایانی باسە توشبوون به ماده هۆشبه‌ره‌کان و بازرگانی کردن بەو مادەیە، له ئێر‌ان بەردەوام له په‌ره‌سه‌ندن دایه و ناوەندە پێوه‌ندیداره‌کان به ده‌رکردنی داتا و زانیاری دوور له‌ڕاستی زۆرجار هەواڵی ناڕاستیان بڵاوکردۆتەوە ، داموده‌زگای قه‌زایی ئێرانیش بە سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر تاوانباران، ئێعدام به‌چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه ده‌زانێ و، ساڵانه ده‌یان که‌س له ئێر‌ان به‌م تاوانه له سێداره ده‌درێن، به‌ڵام به پێی ئاماره‌کانی ناوه‌ندیی به‌ربه‌ره‌کانیی کردن له گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌کان ، نه ته‌نیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ کێشەی گیرۆدەبوون و کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان سه‌رکه‌توو نه‌بووه، به‌ڵکوو ڕێژه‌ی تووشبووان و تاونباران له‌م باره‌وه ڕوو له زیاد بوونه.











