برای شەهیدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ناوچەی ڕەبەت کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ۱٤ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاوی، “عەبدوڵڵا چوکەڵی” خەڵکی گوندی “هەنداوێ”ی ڕەبەت کۆچی دوایی کرد.
عەبدوڵڵا چوکەڵی”پیاوێکی نیشتمانپەروەر و کوردێکی دڵسۆز بوو و لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر پێگەیشتبوو.
برایەکی ناوبراو بە ناوی “مستەفا چوکەڵی” پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو و تا دواهەناسە وەفادار بە ڕێگە و ڕێبازی حیزب مایەوە و لە ڕیزی ئەم حیزبەدا گیانی خۆی فیدای گەل و نیشتمانەکەی کرد.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری عەبدوڵڵا چوکەڵی و هەموو خەڵکی ڕەبەت و ناوچەکە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











