بەپێی ڕێککەوتنی نێوان کۆماری ئیسلامی و ڕووسیە، لە چەند ناوچەیەکی ئێران هێزەکانی ڕووس لە چەند پادگانی باشوور و باکووری ئێران جێگیر دەبن و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئەو شوێنانە بەجێدێڵن.
بەپێی سەرجاوەیەکی هەواڵ، کۆماری ئیسلامی بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خۆی وبۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی ڕووسیە لە بەرانبەر ئەمریکادا بەشێکی زۆر لە خاک و ئاوی وڵاتی ئێرانی بەخشیوە بە ڕووسیە و ئەو کردەوەیە کە پێشتر لە دەریای خەزەرەوە دەستیپێکردوە لە پەرەسەندندایە و گەیشتۆتە باشووری ئێرانیش.
ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی ڕووسەوە بڵاوکراونەتەوە، سەرۆکی پارلمانی ڕووسیە لەم ڕۆژانەدا سەردانی ئێرانی کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و خودی خامنەییدا کۆبۆتەوە و بڕیارە ٢ بەندەری بووشێهر و چابەهار ببنە بنکەی ڕووسەکان و ژێردەریایی ناوکی لەوناوچانەدا جێگیربکرێ و بنکەی ئاسمانیشیان تێدا دابندرێ.
شایانی باسە کە واژۆی ئەم ڕێککەوتنە لەسەردانێکی پێشووتری فەرماندەی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێراندا”حوسێین خانزادی” بۆ” سەنپترزبوورگ”کراوە و بڕیارە ڕووسیە پێنج میلیارد دولار قەرز بداتە کۆماری ئیسلامیی ئێران.