خەڵکی گوندی تاڵاوی سەر بە ناوچەی شامات بۆ جارێکی تر ناڕەزایەتی خۆیان لەهەمبەر بڕیارێکی شارەوانی میاندواو دەربڕی.
چەند ڕۆژ لەمەوبەر هەواڵێکمان لە سەر بڕیارێکی شارەوانی میاندواو بڵاوکردەوە کە بڕیاری دابوو شاخی تاڵاو بکاتە زبڵدانی شارەکانی دەوروبەر کە ناڕەزایەتی خەڵکی ناوچەکەی لێکەوتۆتەوە.
خەڵکی ناوچەکە پێشتر ناڕەزایەتی خۆیان لەهەمبەر ئەو بڕیارەی شارەوانی دەربڕی، بەڵام کاربەدەستانی شارەوانی سوورن لەسەر ئەوەی کە شاخی تاڵاو کە شوێنێکی گرینگە و ئاوی ناوچەکە لەو شاخەوە دابین دەکرێ بکەنە شوێنی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی شارەکانی میاندواو و چەند شارێکی دیکە.
خەڵکی ناوچەکە بۆ جارێکی دیکە ناڕەزایەتی خۆیان لەو بڕیارەی شارەوانی دەربڕی، بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیم سوورن لەسەر ئەوەی کە شاخی تاڵاو بکەنە شوێنی زبڵ و خاشاکی شارەکانی دەوروبەر.
شاخی تاڵاو کە سەرچاوەی ئاوی ناوچەکەیە و لە قووڵاییەکی کەمەوە سەرچاوە دەگرێ، بوونی زبڵ لەو شوێنە زیانێکی گەورە بە ئاوی ناوچەکە و خەڵک و ژینگەی ئەو ناوچەیە دەگەیەنێ.











