ەکیەتیی ئورووپا داوای لە فەلەستین و ئیسڕائیل کرد بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ، جەختی لەوە کردەوە هیچ پلانێکی ئاشتی لەنێوانیاندا سەرناگرێ ئەگەر هەردوولا لەسەری ڕێکنەکەون، ئەمەش هەفتەیەک دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ پلانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فلستینی ڕاگەیاند.
بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکیەتیی ئەوروپا” جۆسێف بۆرێل” لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن” ئەیمەن سەفەدیدا” وتی: “ئەزموونی پەنجا ساڵەی ڕابردوو دەریخستووە بەبێ ڕێکەوتنی هەموو لایەنەکان، هیچ پلانێکی ئاشتی ناتوانێت سەربکەوێ.
بۆرێل وتی: “لەپێناو دۆزینەوەی ڕێگەیەکی هەمیشەیی تاوەکو بەرەو پێشەوە بڕۆن، هەردوولا ( فەلەستینیەکان و ئیسڕائیل) پێویستە بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆکان.” هەروەها گوتی: “ململانێکانی ئیسرائیل و فەلەستین یەکێکە لە درێژترین ململانێکان و خراپترین و ئاڵۆزترینیان لەمێژووماندا”.
شایانی باسە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا “دۆناڵد ترامپ” چەند ڕۆژ پێش پلانی ئاشتی فەلەستین و ئیسرائیلی بەبێ بەشداری فەلەستینییەکان ڕاگەیاند کە ناڕەزایەتی فەلەستین و بەشێک لە وڵاتانی عەڕەبی لێکەوتەوە.