ڕۆژی شەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “عوسمان فتووحی” ناسراو بە “عوسمانی عەلی مینا”، تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “میشاو” و دانیشتووی شاری سەقز، بەهۆی سەرماوە گیانی لە دەستدا.
هەروەها دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی “ئەمیر کەریم زادە” خەڵکی گوندی “دەرەزیارەت” و “ئەمیر تورجانی” لەگەڵ “عوسمان فتووحی” بوون کە ئەوانیش بەهۆی بەفر و سەرماوە تووشی نەخۆشی بوون.
“عوسمان فتووحی” خاوەنی پێنج منداڵە کە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی بەناچار لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کاری کۆڵبەری دەکرد.
شایانی باسە کە ڕۆژی هەینی، ١١ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە کۆڵبەران کە لە سنووری “سێکوچکە”ی سەقز، لەنێو بەفر و کڕێوەدا گیریان کردبوو کە بە هاوکاریی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە ڕزگاریان بوو.











