مامۆستایەکی ئایینی شاری بانە بانگهێشتی دادگای ڕووحانییەتی هەمەدان کرا و پاش بێڕێزییەکی زۆرهەڕەشەیان لێکردووە کە دەبێ بێدەنگ بێ و بە هیچ شێوەیەک باسی کۆماری ئیسلامی نەکا.
بەهۆی ناڕەزایەتی بە کووشتنی کۆڵبەران و داکۆکی لە خۆپیشاندانی مەدەنی خەڵکی کوردستان، چەند ڕۆژ پێش دادگای ڕووحانییەتی کۆماری ئیسلامی مامۆستا “عەبدولباقی سەعیدی” بانگ کرد و لێپێچینەوەی لەگەڵ کردوە و گوشاریان خستۆتەسەر بۆ ئەوەی کە بێدەنگی بکەن.
مامۆستا عەبدوالباقی سەعیدی خەڵکی شاری بانە لە کاتی لێپرسینەوەدا بێڕیزی پێکراوە و گوشارێکی زۆری خراوەتە سەر.
بانگکرانی ئەو مامۆستا کوردە بۆ دادگای ڕووحانیەت کە لقێکی دیکەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییە، بۆتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی کوردستان بە گشتی و خەڵکی بانە بە تایبەتی زیاتر ئەو مامۆستا کوردەیان خۆش بوێت و ڕیزی لێبگرن و بەشداری لە خوتبەکانیدا بکەن و ئەمەش کاربەدەستانی ڕێژیمی نیگەران کردووە.











