کرێکارێکی خەڵکی شاری سنە و نیشتەجێی باکووری ئێران بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی ڕێبەندان، “سینا عەلیڕەحمانی” خەڵکی گوندی “بێساران” سەر بە شاری سەوڵاوا، لە کاتی کارکردن لە شاری “ئامۆل” ی باکووری ئێران، بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.
بە پێی زانیارییەکان، ئەو کرێکارە لاوە لە کاتی کارکردن لە باڵەخانەیەکی چەند نهۆمی دەکەوێتە خوارەوەو گیان لەدەست دەدا.
شایەنی باسە، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان،
بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کارو کەلوپەلی ستانداری کارکردنەوە گیان لەدەست دەدەن.











