بەندییەکی سیاسیی کورد دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر لە سێ ساڵ لە حوکمی پێنج ساڵیەکەی به مه‌رج ئازاد کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، “ئیقبال زارعی” کوڕی حاجی محەممەد،تەمەن ٣٥ ساڵ ، خەڵکی ئاوایی “وشیەرە”ی سەرشیوی سەقز ئازاد کرا.
شایەنی باسە ئیقبال زارعی، ڕۆژی ١٩ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٥، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌کانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران به تۆمەتی هاوکاری لەگه‌ڵ حیزبێکی کوردی دژبه‌ری ڕێژیم ده‌ستبه‌سه‌ر کراو حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
جێی ئاماژەیە ناوبراو، ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به نیشانه‌ی ناڕەزایهتی دەربڕین له‌هه‌مبه‌ر به‌ڕێوه‌نه‌چوونی به‌خشینی حوکمه‌که‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسی دادگا، ده‌ستی به مانگرتن کردبوو و دوای نزیک سێ حه‌وتوو لە مانگرتنەکەی، دانیان به داواکارییه‌که‌ی دانا و له زیندان ئازاد کرا.











