ئەمڕۆ شازدەهەمین ساڵیادی دوو تەقینەوەی تێرۆریستییە لە هەولێر کە بووە هۆی شەهیدبوونی زیاترلە ١٠٠کەس لە خەڵکی مەدەنی و ڕێبەرو کادر و پێشمەرگەکانی پارتی دێموکراتی کوردستان و یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ ڕێبەندان، واتە ١٦ساڵ پێش هاوکات بوو لە گەڵ جێژنی قوربان کە ڕیوڕەسمێک بە بەشداری هەزاران کەس لە دوو بارەگای یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دێموکراتی کوردستاندا بەڕێوەدەچوو و بە هۆی ٢ تەقینەوەی تێرۆریستیی لە لایەن دوژمنانی کوردەوە و بۆ تێکدانی ئاسایشی باشوور کوردستان ئەنجامدرا کە بەداخەوە بوو بەهۆی شەهیدبوونی ١٠١کەس لە ڕێبەران و کادر و پێشمەرگەکانی هەردوو پارتی سەرەکیی باشوور و خەڵکی مەدەنی و برینداربوونی سەدان کەس.
هەربەو بۆنەوە ئەمڕۆ لە هەولێر ڕێوڕەسمێک بۆ یادکردنەوە و ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ئەو کارە تێرۆریستییە ومەحکوومکردنی ئەو کردەوە قیزەون و ترسنۆکانەی دوژمنانی کورد و کوردستان بە بەشداری هەزاران کەس بەڕێوەچووو کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حیزبی و حکوومی کوردستان ئامادەبوون و بە دانانی تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری نەمران، یادی شەهیدانی ئەو کارەساتەیان بەرز ڕاگرت.











