کاربه‌ده‌ستێکی ستادی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مادده هۆشبه‌ره‌کان ده‌ڵێ ڕێژه‌ی مردنی موعتاد له ئێران سه‌دی ٣٣ زیادی کردوه.
په‌رویز ئه‌فشار، جێگری به‌شی که‌مکردنه‌وه‌ی له داوا له ستادی خه‌بات دژی ماده هۆشبه‌ره‌کان ده‌ڵێ ژماره‌ی مردنی ژنانی موعتاد له ساڵی ٩٣ له چاو ساڵی ٩٢ زیاتر له سه‌دی ٣٣ زیادی کردوه.
په‌رویز ئه‌فشار ده‌ڵێ به تێکه‌ڵه کێشانی ماده‌ی هۆشبه‌ری جۆراوجۆر هۆکاری زۆربوونی مردنی ژنانی توشبوو به مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه. ئه‌و ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ کێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر خواردنه‌وه‌ی ” مه‌شرووب” و خواردنی ” بێنزودی ئاسپین” و ” دیازپام” نموونه‌یه‌ک له‌و تێکهڵهخۆرییهن که به‌و هۆیه‌وه ژماره‌ی مردن له نێو ژنانی موعتاد زیاد بووه.
به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌کان سه‌دی ١٠ی حه‌شیمه‌تی موعتادی وڵات له ژنان پێکهاتوون، ئه‌و رێژیه ساڵی ٨٥ سه‌دی ٥ بووه، به‌و پێیه له ماوه‌ی ٧-٨ ساڵی ڕابردوودا ئه‌و ئاماره دوو هێنده‌ی پێشوو زیادی کردوه.
ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش شه‌هیندوخت مه‌ولاوێردی، بریکاری سه‌رۆک کۆمار بۆ کاروباری ژنانیش ڕایگه‌یاندبوو که نرخی په‌ره‌سه‌ندنی ئێعتیاد له نێو ژناندا زیاتر له پیاوان‌و ته‌نانه‌ت زیاتر له دوو هینده‌ی ئه‌وانه.