سێزدە ناوەندی مافی مرۆڤ لە نامەیەکی هاوبەشدا بۆ شۆرای یەکیەتیی ئورووپا، خوازیاری بایکۆتکردنی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن.
لەو نامەیەدا هاتووە: “ئێمە بەهۆی بەردەوامبوون بە شێوەی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە دانپێدانانی زۆرەملێ کە لە ڕێگای ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتی نەشیاو لە لایەن تەلەڤزیۆنی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامییەوە بەڕێوە دەبرێت، بەتوندی نیگەرانین و بە سرنجدان بە شەپۆلی بەربڵاوی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیەکاندا، نیگەرانییەکەمان زۆرتر بووە؛ چوونکە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، زۆبەری دەسبەسەر کراوەکانیان وەکوو ڕێبەرانی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان ناساندووە و ئەم پرسەش دەتوانێت ئەو کەسانە لەگەڵ دانپێدانانی زۆرەملێ و کەڵکوەرگرتن لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییانە دژی ئەوان، سزای قورستر و تەنانەت لەگەڵ لەسێدارەدانیش بەڕەوروو ببنەوە. دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی لە کاتی دەسپێکردنی کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەر و سەرکوتی خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئەم دواییانە، لانیکەم ٢٢ دانپێدانانی زۆرەملێی لە تەلەڤزیۆن ئامادە و بڵاو کردووەتەوە.
واژۆکەرانی ئەو نامەیە داوایان لە یەکیەتیی ئورووپا کردووە، سەرەڕای ناوەندی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی، “عەبدولعەلی عەلی عەسکەری”، بەرپرسی ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگ، بە هۆی ڕۆڵی لە بڕیاریدان لە دەنگ و ڕەنگ بە گشتی، “مەجید ئاخوندی”، جێگری سیاسی و ئەمنییەتیی ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگ، وەکوو بڕیاردەر لە بەرنامەی هەواڵەکانی دەنگ و ڕەنگ ڕوانگەی سیاسی و ئەمنییەتیی هەیە، “محەممەد ڕەزا جەعفەری جلووە”، بەڕێوەبەری تۆڕی دووی دەنگ و ڕەنگ، بەهۆی ڕۆڵی ناوبراو کە لە بەڕێوەبەرایەتیی شەبەکە بەرنامەی هەواڵی ٨:٣٠ی شەو بڵاو دەکاتەوە، “ئامینە سادات زەبیحیپوور، عەلی ڕەزوانی، یووسف سەلامی و حەمید ئیمامی” ڕێپۆتێر و لە ئەندامانی گرووپی ئامادەکردنی بەرنامەی ٨:٣٠ لەنێو لیستی بایکۆتی مافی مرۆڤدا بن، لە ئەگەری بەڕێوەبردنی بایکۆتی ئەو کەسانە، ناوبراوان لە چوون بۆ وڵاتانی ئورووپایی قەدەغە دەکرێن و لە ئەگەری بوونی هەر چەشنە داراییەکیان لەو وڵاتانە، ئەوە داراییەکانیان ڕادەگیرێت.