میدیاکانی فه‌رمی چین بڵاویانكرده‌وه، ژماره‌ی قورابانیان به نه‌خۆشی كۆرۆنا، بۆ یه‌كه‌مجار ئاستی پێوانه‌یی تێپه‌ڕاند و له یه‌ک رۆژدا كه ٤٦ كه‌س گیانیان لەدەستداوە.
لێژنه‌ی ته‌ندرووستی نیشتمانیی چینی له راگه‌یه‌ند کە رۆژی ههینی١١ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی، زۆرترین ژماره‌ی مردن تۆماركراوه، كه ژمارەیان گەیشتۆتە ٤٦ کەس لە یەک ڕۆژدا. به‌مه‌ش كۆی گشتی مردن به نه‌خۆشییه‌كه تائێستا گه‌یشتووه‌ته ٢٥٩كهس.
تۆماركردنی حاڵه‌تی نوێی تووشبوانی كۆرۆنا تا دێت زیاتر ده‌بێت، به جۆرێك ته‌نها رۆژی هه‌ینی ٢١٠٢ حاڵه‌تی نوێ تۆماركراون، به‌مه‌ش كۆی گشتی تووشبوان گه‌یشته ١١٧٩١ كه‌س.
تا ئێستا شه‌قامه‌كانی شاری “ووهان” و به‌شێكی زۆر له شاره گه‌وره‌كانی چین به داخراوی ماونه‌ته‌وه.
به‌هۆی خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ش، كه تا ئێستا له ٢٢ وڵات تۆماركراوه، رێكخراوی ته‌ندروستیی نێوده‌وڵه‌تی دۆخی له‌ناكاوی راگه‌یاندووە.