ده‌فته‌ری ئیجڕایی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له به‌یاننامه‌یه‌کدا ده‌ڵێ باراک ئۆباما ئه‌و بڕیارنامه‌یه ڤێتۆ ده‌کا که لایه‌ن سه‌رۆکی کۆمیته‌ی پێوه‌ندییه بیانییه‌کانی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌مریکاوه بۆ ڕه‌دکردنه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنی ئه‌تومی له‌گه‌ڵ ئێران پێشنیار کراوه.
به‌پێی بۆچوونی چاوه‌دێرانی سیاسی ئه‌گه‌رچی دێموکڕاته‌کان ده‌نگی پێویست بۆ پاراستنی ڤێتۆی سه‌رۆک کۆمار‌و هه‌روه‌ها به‌ربه‌ست دروستکردن له به‌رامبه‌ر ده‌نگدان له مه‌جلیسی سه‌نای ئه‌مریکایان هه‌یه، به‌ڵام هه‌وڵی کۆماریخوازه‌کانیش بۆ ده‌نگوه‌رگرتن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێککه‌وتنامه‌یه به‌رده‌وامه.
کۆماریخوازان هه‌م له سه‌نا و هه‌م له مه‌جلیسی نوێنه‌ران داواین کردوه که به‌پێی قانوون ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌تومی له‌گه‌ڵ ئێران تاوتوێ بکرێته‌و بڕیاردان له‌سه‌ری بخرێته ده‌نگدانه‌وه. ئه‌وان له مه‌جلیسی نوێنه‌راندا زۆرایه‌تیی به‌رچاویان هه‌یه‌و له‌وانه‌یه بڕیارنامه‌ی ڕه‌دکردنه‌وه‌ی به ده‌نگی دوو له سێی نوێنه‌ران هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و؛ ئه‌گه‌ر له مه‌جلیسی سه‌ناش توانای ئه‌وه‌یان هه‌با باڕاک ئۆباما وه‌ک سه‌رۆک کۆمار نه‌یده‌توانی ڤێتۆی بکا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که کۆماریخوازه‌کان له مه‌جلیسی سه‌نادا ده‌نگی پێویست بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و ریککهوتننامهیهیان هه‌یه، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش کۆشکی سپی پێی خۆش نییه ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه له مه‌جلیسی نوێنهرایشدا بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
شایانی باسه قه‌راره مه‌جلیسی نوێنه‌رانی نوینه‌رانی ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینیی ئه‌م حه‌توویه له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارنامه‌یه ده‌نگ بدهنو له دۆینێوه باس‌و خواسه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێککه‌وتنه ده‌ست پێکردوه