لە درێژەی دەسبەسەرکرانی هاونیشتمانیانی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، هاونیشتمانییەکی کورد کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرابوو، لە گرتووخانەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی ڕیبەندان “حوسێن ئازەریون” خەڵکی شاری پیرانشار پاش لێکۆڵینەوەو ئەشکەنجەو ئازارێکی زۆری جەستەیی و دەروونی لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
ناوبراو لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کرابوو و بۆ گرتووخانەی تایبەتی لە شاری ورمێ بەڕێکرابوو. دوای مانەوەی بۆ ماوەی نزیک بە پێنج مانگ لە بەندی تاکەکەسی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری ڕێژیم بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا.











