دایکی سێ شەهیدی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان خەڵکی گوندی خانقای سەر بە شاری پاوە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گەیشتوە، دایە “ئاهوو فەتاحی” دایکی سێ شەهیدی حیزبی دێموکڕات بە ناوەکانی “لەتیف حوسەینی”، ” ئیبراهیم حوسەینی “، “سەفیار حوسەینی ” خەڵکی گوندی خانقای پاوە، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
دایە “ئاهوو فەتاحی” ژنێکی خۆشناو و دڵسۆز، دایکی سێ شەهیدی دڵسۆزو ئازای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو کە لە ڕێگەی خەبات لە پێناو و ئازادی و ڕزگاریی گەل و نیشتمانەکەیاندا شەهید بوون و چوونە نێو ڕیزی کاروانی شەهیدانی سوورخەڵاتی گەلەکەمانەوە.
ناوبراو هەرچەندە وەکوو زۆربەی دایکانی جگەر سووتاو، خەمی بەژانی ڕۆڵەکانی لە دڵدا بوو، بەڵام تا دوا هەناسە بەسەرفرازی ژیانی بە سەر بردو وەفادار بە ڕێبازی ڕۆڵە شەهیدەکانی و گەلەکەی مایەوە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی دایە “ئاهوو فەتاحی” و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











