• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بڕیارنامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ پشتیوانی لە مافی خەڵکی ئێران

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/01/30
جۆری بابەت: جیهان

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیارنامەیەکی لە پێوەندی لەگەڵ مەحکووم کردنی سەرکوتی خەڵک لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە و پشتیوانی لە خەڵکی ئێران پەسەند کرد.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە وێڕای پشتیوانی لە مافی ئازادی هاونیشتمانیانی ئێرانی لە دەربڕینی بیروڕا، کۆماری ئیسلامیشی لە پێوەندی لەگەڵ سەرکوتی خۆپێشاندەران و گوشاری سەر خەڵک، مەحکووم کرد. ئەو بڕیارنامەیە بەدەنگی تەواوی ئەنجوومەنەکە پەسەند کرا و هیچ کەس دژایەتی نەکرد.

لە بڕیارنامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە خۆپێشاندانەکانی پاییزی ڕابردوو گرینگترین خۆپێشاندانن دوای خۆپێشاندانەکانی جووڵانەوەی سەوز لە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاویدا.
لە بەشێکی بڕیارنامەکەدا هاتوە، “لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزڵوەردا کە بەهۆی گرانی بەنزینەوە دەستی پێکرد، نەک تەنیا ئینتەرنێت لە سەرانسەری وڵات پچڕا بەڵکوو ڕاپۆرتێکی زۆر لە سەر سەرکوت و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدراەکان لە خەڵک بڵاوکرانەوە.
کۆماری ئیسلامی تا ئێستا ژمارەی قوربانیانی ڕانەگەیاندووە بەڵام بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز ١٥٠٠ کەس لە خۆپێشاندەران کوژراون”.
هەر لە درێژەدا باس لەوە کراوە کە کۆماری ئیسلامی خەڵکێکی زۆری کوشتوە، هەزاران کەس بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون و هەزاران کەسیش خراونەتە زیندان. لە بەشێکی دیکەدا هاتوە کە کۆماری ئیسلامی بەشێک لە گیراوەکانی کوشتوە بەڵام نەک هەر تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان ناکاتەوە، بەڵکوو ئیزن نادا کەس و کاری قوربانییەکان بچنە سەر مەزاری ڕۆڵە لەدەسچوەکانیان.
لە درێژەی بڕیارنامەکەدا ئاماژە بە قسەکانی خامنەیی و چەند کەس لە کاربەدەستانی ڕیژیم کراوە کە گوتوویانە ئیدی لەگەڵ کەس سازش ناکەن و بەتوندی لەگەڵ ناڕازیان هەڵسوکەوت دەکەن و پێش لە هێزە چەکدارەکانیان ناگرن.
لە بڕیارنامەکەدا ئاماژە  بەوە کراوە کە سەرەڕای ئەوەی کۆماری ئیسلامی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی ئیمزا کردووە، بەڵام لە دەیان ساڵی ڕابردوودا وێڕای پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، بەتوندترین شێوە لەگەڵ ناڕازیان هەڵسوکەوتی کردوە.
چەند خاڵێکی بڕیارنامەکە بریتین لە:
نوێنەرانی مەجلیس لەگەڵ خەڵکی ئێرانن و پشتیوانی لە خۆپێشاندانی مەشرووعی ئەوان دژی زوڵم و ستەم وگەندەڵی دەکەن.
ئەنجوومەنی نوێنەران پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن حکوومەتی گەندەڵ و ئاژاوەگێڕییەکانی کۆماری ئیسلامی لە جیهاندا مەحکووم دەکا.
ئەنجوومەنی نوێنەران داوا لە هەموو دەوڵەتان و کۆڕ و کۆمەڵە بەشەردۆستەکان دەکا کە بە ڕوونی پشتیوانی لە مافە ڕەواکانی خەڵکی ئێران بکەن و داوا بکەن کە کۆماری ئیسلامی پێبەندی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان بێ.
ئەنجوومەنی نوێنەران داوای لە دەوڵەتی ئەمریکا کردووە کە هەوڵ بدا تا ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان کۆبوونەوەیەک بۆ مەحکوومکردنی کۆماری ئیسلامی و ڕێکارێک بۆ چاوەدێریکردنی هەڵسوکەوت و سەرکوتی خەڵک لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بگرێتەبەر.
ئەنجوومەنی نوێنەران داوا دەکا کە کۆمپانیاکان بۆ بڕینی خەتی تەلەفۆن و ئینتەرنێت داواکاری کۆماری ئیسلامی ڕەت بکەنەوە.
بڕیارنامەکە پشتیوانی لە مافی خۆپێشاندان و دەربڕینی بیروڕا و هەڵبژاردنی ئازاد و سیستمێکی سیاسی دێموکڕات دەکا.
هەروەها یاسادانەران داوا لە سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکەن کە بە هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران بکەنە بەشێک لە کۆبوونەوە ڕەسمی و غەیرە ڕەسمییە دوولایەنە و چەند لایەنەکانیان لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بابەتی هاوشێوە

جیهان

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سۆید بەڕێوە چوو

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist