له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئاکامی کۆنکوری ٩٤ و ئاشکرابوونی ناوی ئه‌وانه‌ی له زانکۆکان‌دا وه‌رگیراون، دیسانه‌که‌ش به‌هاییه‌کان له خوێندنی زانکۆ بێبه‌ش کران.
به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی نیزیک له به‌هاییه‌کان پوریا ئیقانیان، لاوێکی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵه‌ی به‌هایی که ڕوتبه‌ی ١٦٩٠ ی کۆنکوری ئه‌مساڵی هێنابۆوه، دوای سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی ” سازمان سنجش” بۆ زانیاری وه‌رگرتن له ئاکامی هه‌ڵبژاردنی ڕشته‌که‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی بۆ داندراوه که به‌هۆی ” که‌موکوڕی” له په‌روه‌نده‌که‌ت سه‌ردانی شوێنی پێوه‌ندیدار له مشکیندهشت بکه.
چالاکانی به‌هایی ده‌ڵێن له ساڵانی رابردووش‌دا بوونی که‌موکڕی له په‌روه‌نده‌ی خوێندکارانی به‌هایی یانی بێبه‌شیی ئه‌وان له خوێندن‌و ئێستاش وادیاره ئه‌م ره‌وته هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه.
بێبه‌شیی به‌هاییه‌کان له خوێندنی زانکۆ به بڕیاری په‌سندکراوی ساڵی ٦٩ له‌لایه‌ن شورای به‌رزی فه‌رهه‌نگییه‌وه ده‌کرێ که ڕێگری له خوێندنی به‌هاییه‌کان له زانکۆ و دامه‌زرانی ئه‌وان له ئیداره و کاروباری ده‌وڵه‌تیدا ده‌کاو ئه‌و ره‌وته له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن روحانیش به‌رده‌وامه.
شایانی باسه بێبه‌شیی به‌هاییه‌کان له مافی هاووڵاتیبوون له حاڵێک دایه که کۆماری ئیسلامی ئیدیعا ده‌کا له ئێران مافی وه‌ک یه‌ک بۆ هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته دابین کراوه.