زه‌بیحوڵڵا ره‌ئوفی، به‌هایی خه‌ڵکی شاری سنه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌سبه‌سه‌رو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاکانی مافی مرۆڤ له سنه ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٧ ی خه‌رمانان هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات هه‌لیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی زه‌بیحوڵڵا ره‌ئوفی، ته‌مه‌ن ٦٦ ساڵ‌و؛ وێرای پشکنین‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کۆمه‌ڵێکی زۆر کتێب‌و نامیلکه‌و CD وکه‌لوپه‌لی شه‌خسی، ناوبراویشیان دهستبهسهرو له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه.
چالاکانی به‌هایی ده‌ڵێن ڕوون نییه هۆکاری گرتنی زه‌بیحوڵڵا ره‌ئوفی، ته‌مه‌ن ٦٦ له سنه چییه، به‌ڵام له ئێران هاوباوه‌ڕه‌کانیان پتر به تۆمهتو له ژێرناوی چالاکی ئهمنیهتیو ته‌بلیغ به دژی نیزام ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێن. ئه‌وان هه‌روه‌ها گومان ده‌که‌ن گیرانی ناوبراو به‌هۆی ئه‌و کۆمه‌ڵه ناره‌زایه‌تییانه بێ که حه‌وتووی ڕابردوو به‌هۆی مه‌رگی بههاییهک له سنه‌و رێگری له ناشتنی ئه‌و له‌و شاره‌و به‌زۆره‌مڵی ناشتنی له قوروه هاتبوونه پێش.
زه‌بیحوڵڵا ره‌ئوفی پێشتریش له ساڵی ٨٨ دهستبهسهرو به تۆمه‌تی ته‌بلیغ به دژی نیزام دادگایی‌و سزای ساڵێک زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا، که دوای کێشانی 6 مانگ له‌و ماوه حوکمه له زیندانی تویسیرکان ئازاد کرابوو.