عه‌لیڕه‌زا ڕه‌سوڵی، زیندانیی سیاسیی کورد له به‌ندیخانه‌ی مه‌هاباد به تۆمه‌تی به‌رده‌وایی له‌سه‌ر چالاکییه‌کانی له نێو زینداندا حوکمی ٣ ساڵ زیندانیی دیکه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پا.
عه‌لیره‌زا ره‌سووڵی به‌هۆی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه‌ی دوای گیرانی له زینداندا بۆی کراوه‌ته‌وه، به تۆمهتو بیانووی وه‌ک گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه‌کانی زیندان به ده‌ره‌وه‌و ته‌بلیغ به دژی نیزام‌و هه‌وڵدان به دژی ئه‌منیه‌تی میلی سێ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
عه‌لیره‌زا ڕه‌سووڵی له حاڵێکدا ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه که نه‌خۆشه‌و هه‌م ڕیخوڵه‌کانی چڵکیان کردوه‌و هه‌م نه‌خۆشییه‌کی تایبه‌تیی ئێسک‌و ده‌ماری هه‌یه که ده‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی زیندان چاره‌سه‌ری پزیشکی بۆ بکرێ. ناوبراو پێشتر بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به پشتگوێخرانی داواکه‌ی مانی له خواردن گرتبوو، به‌ڵام به‌جێی پێڕاگه‌یشتن خرایه به‌ندی ئینفڕادیو سزای قورستری به‌سه‌ردا سه‌پا.
عه‌لیڕه‌زا ڕه‌سوڵی له دوازده‌ی گه‌لاوێژی ساڵی ٩١ دوای به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین ده‌سبه‌سه‌رو دوای ماوه‌یه‌ک به‌ندکرانی له زیندانی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوه‌ندیی مه‌هاباد گواسترایه‌وه. ئه‌و دواتر له لقی یه‌کی دادگای شۆڕشدا به تۆمه‌تی ته‌بلیغ به دژی نیزام‌و هه‌وڵدان به دژی ئه‌منیه‌تی بهناومیللیی ئێران سێ ساڵ‌و شه‌ش مانگ زیندانیی ته‌عزیریی به‌سه‌ردا سه‌پا.