زێنه‌ب جه‌لالیان، زیندانیی سیاسی له کاتێکدا هه‌شته‌مین ساڵی به‌ندکرانی خۆی تێپه‌ڕ ده‌کا که نیزیک به ساڵێکه به‌هۆی نه‌خۆشیی چاو مه‌ترسیی کوێربوونی له‌سه‌ره.
زێنه‌ب جه‌لالیان که ساڵی ٨٦ و به تۆمه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا ده‌سبه‌سه‌رکرا، ماوه‌ی چه‌ند مانگه نه‌خۆشیی چاوی گرتوه‌و بێتوو نه‌شته‌گه‌ریی چاوی بۆ نه‌کرێ، ئه‌گه‌ری کوێربوونی له‌سه‌ره؛ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند جار داوای پێڕاگه‌یشتنی کردوه، که‌چی داواکه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندان‌و ده‌زگای قه‌زاییه‌وه پشتگوێ خراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌کان پزیشکانی زیندان هه‌موو پزیشکی “عمومی”ن‌و گرینگی به نه‌خۆشییه‌که‌ی زێنه‌ب نادهنو هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان پێگوتوه که ده‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری بکرێ، ئه‌گینا کوێر ده‌بێ.
زێنه‌ب جه‌لالیان ساڵی ٨٦لهلایهن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی کرماشانه‌وه ده‌سبه‌سه‌رو، به‌تۆمه‌تی ئهندامهتیو هاوکاریکردنی حیزبه کوردییه‌کان له دادگای شۆڕشدا دادگایی کرا. ئه‌و سه‌ره‌تا حوکمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا که دواتر زاره‌کی پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه حوکمه‌که‌ی بۆ زیندانی تاهه‌تایی داشکاوه، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌شیان بۆ پشتڕاست نه‌کردۆته‌وه. زێنه‌ب جه‌لالیان له ماوه‌ی ئه‌و ٨ ساڵه‌دا که له زیندانه، تاقه ڕۆژێکیش مه‌ره‌خه‌سی نه‌دراوه‌تێ.